ئەردەشێر پەشەنگ، توێژەری پرسی کورد لە کۆبوونەوەی لێزانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی 2025 ی عێراق کە لە ناوەندی ئاژانسی هەواڵی مێهر بەڕێوە چوو، وتی: وادیارە لە ئەم هەڵبژاردنە لە هەرێمی کوردستان ڕکابەری عەرەبی- کوردی لە چاو ڕکابەری کوردی- کوردی کەمڕەنگتر بێت.
ناوبراو هەروەها دەڵێت کە ئۆپۆزیسیۆنی کوردی کارێکی زۆر سەخڵەتی لە پێشدایە و لەوانەیە دەنگێکی زۆر کەم بەدەست بهێنن.
پەشەنگ ئاماژە دەکاتە سەر نەمانی ڕێبەرانی پێشەنگی کورد بە هەر هۆکارێک وەکوو کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی ڕێبەری یەکێتی و نەوشیروان مستەفا ڕێبەری بزووتنەوەی گۆڕان و کاریگەریی لەسەر نەمانی هاوئاهەنگی و یەکگرتوویی و پەرەسەندنی دژایەتی و کێشە لە نێوانیاندا و دوابەدوای ئەوە پڕ ڕەنگ بوونەوەی ڕکابەری کوردی - کوردی لەچاو ڕکابەری عەرەبی- کوردی. بۆ نموونە لە خولە پێشووەکانی هەڵبژاردن پارتی و یەکێتی هەوڵیان دەدا لە کەرکووک و نەینەوا زیاترین دەنگ بەدەست بهێنن و بە یەک ئاڵاو و یەک هاوپەیمانیەوە دەچوونە گۆڕەپانی هەڵبژاردنەکان بەڵام وادیارە لە ئەم خولە لە هەڵبژاردنەکان ئەوە نابینرێت.
Your Comment